نێچیرڤان بارزانی: ئاماده‌ی گفتوگۆی جدین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ به‌غدا
نێچیرڤان بارزانی و سیداد ئونال
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند كێشه‌یه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا درا، ئاماده‌یی حكومه‌تیشی بۆ گفتوگۆی جدی ده‌ربڕی له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی ئازاری 2019، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له سیداد ئونال، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سیداد ئونال خواست كه وه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ستبه‌كار بووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی باشه له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا به‌تایبه‌تی توركیا كه له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكار و پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان بووه.
نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابوری و بازرگانیدا ده‌ربڕی و له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌یدا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه لەگەڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق هه‌وڵی ئه‌وه درا چه‌ند كێشه‌یه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ش، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیەکی جیددی نیشان دا و رۆڵی وڵاتانی دۆستیشی له‌مباره‌یه‌وه به‌پێویست زانی.
له دیدارەکەدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزباییان له نێچیرڤان بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوایان خواست كه به زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت.
وه‌فده‌كه‌ی توركیا ئاماژه‌یان به په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرد و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌شیان بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا به‌تایبه‌تی له بواری ئابوری و بازرگانیدا.
PM:06:12:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت