نەتانیاهۆ هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئەردۆغان


وێستگەنیوز-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەێنێت "ئەردۆغان و سوپاکەی کورد جینۆساید دەکەن".

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە بنیامین نەتانیاهو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل وەڵامی لێدوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیای دایەوە و هێرشێکی توندی کردەوە سەری ئەویش بەهۆی ئەوەی کە ئیسرائیلی بە پـێشێلکردنی مافی فەڵەستینیـیەکان تاوانبارکردووە.

بنیامین نەتانیاهۆ لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " ئەردۆغان دیکتاتۆرێکە کە دەیان هەزار کەسی بەهۆی نەیار بونیان بە سیاسەتی خۆی ڕەوانەی زیندان کردوە".

نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەداوە "ئەردۆغان تاوانی جینۆساید لە دژی کوردەکان ئەنجام دەدات و باکوری قوبرسی داگیرکردووە، ئێستاش هاتووە وانەی دیموکراسی و ئەخلاقیاتی شەڕ دەدات بە من و ئیسرائیل و هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل، جێی پـێکەنینە."

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان شەوی چوارشەممە لە وتارێکیدا لە ئەنقەرە سەرۆک وەزیری ئیسرائیلی تاوانبارکرد بەوەی هەزاران ژن و منداڵی و بە تەمەنی فەڵەستینی زیندانیکردووە.


PM:04:45:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 4884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو