پۆلیس: ژنێك ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه له شاری رانیه ژنێك ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و به‌وهۆیه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی ئازاری 2019 كاتژمێر 8 له رانیه ژنێك ئاگری له جه‌سته‌ی به‌ردا و به‌وهۆیه‌وه گیانی له ده‌ست دا".
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "ژنه‌كه ته‌مه‌نی 49 ساڵه و ناوی (غ.ل.)ه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان له گه‌ڕه‌كی كێوه‌ڕه‌ش ئاگری له جه‌سه‌ته‌ی خۆی به‌رداوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌گوێره‌ی وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، ماوه‌یه‌كه ئه‌و ژنه نه‌خۆشی ده‌روونی له‌گه‌ڵ بووه".
وتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی له پزیشكی دادوه‌ری رانیه توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمه‌كه‌ی كرا، دواتر راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه".
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند كه مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كرایه‌وه و كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
PM:04:27:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 9256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت