فەیسبوک ڕوبەڕوی گەورەترین کێشەی تەکنیکی و ڕاوەستان بووە لەمێژویدا



وێستگەنیوز- هۆرڤان رەفعەت

وێبسایتی فەیسبوک توشی گەورەترین بارودۆخی لەدەستدانی خزمەتگوارییەکانی بوویەوە لەمێژویدا بەشێوەیەک کە خزمەتگوزارییە سەرەکەییەکانی لەکارکەوت بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی لەجیهاندا.

کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠١٩ هەرسێ ئەپی(ئینستاگرام و فەیبسوک ومەسینجەر)ی کۆمپانیای فەیسبوک ڕوبەڕوی گەورەترین ڕاوەستان بونەوە لەمێژوی خۆیاندا کە ئەمەش بووە هۆی توڕەبونی بەکارهێنەرانی فەیسبوک.

 
پێشتر فەیسبوک لەساڵی ٢٠٠٨دا توشی کێشەیەکی لەم جۆرە بووەوە کە ئەوکات ژمارەی بەکارهێنەرانی لە ١٥٠ ملیۆن تێپەڕی نەدەکرد بەڵام ئێستا ژمارەی بەکارهینەرانی فەیسبوک ٢.٣ ملیار بەکارهێنەرە.

 
ئەم کێشەیەش کە توشی کۆمپانیای فەیسبوک بووەتەوە زیاتر لە بەشەکانی ناردنی نامە و وێنە و ڤیدیۆ و دانانی پۆست و لینک دروست بو هەروەها لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و مەسینجەر کە بەشێک لە کۆمپانیای فەیسبوک هەمان کێشە دروست بو.

تا ئێستاش بەرێوبەرانی کۆمپانیاکە هۆکاری پچڕانی ئەو خزمەتگوزاریانەیان بۆ دەرنەکەوتوە.

 
کۆمپانیای فەیسبوک لە راگەیاندراێکدا ڕایەگیاند "ئیمە هەست بەوە دەکەین کە هەندێک لە بەکارهێنەرانمان لە ئێستادا توشی کێشە بوون و هەوڵی خۆمان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی بەخێرایی کێشەکە چارەسەر بکەین".

هەروەها کۆمپانیای فەیسبوک ئاماژەی بەوەداوە "وەستانی خزمەتگوزارییەکانی بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنی (دی دۆس)ەوە یەوە نەبوە، کە ئەو جۆرە هێرشێکە لە جۆرەکانی هێرشی ئەلیکترۆنی لە ڕێی ناردنی داواکارییەکی زۆر لەسەر داتای زانیارییەکانی فەیسبوک".

ئەو هێرشەی سەر فەیسبوک وای کردوە کە فەیسبوک ناتوانێت فەیسبوک خزمەتگوزارییەکانی بەشێوەیەکی رێکوپێک پێشکەش بکات.

لەو کاتەدا وا لەبەکارهێنەران دەکات کە نەتوانن ئەو بابەتانەی کە دەیانەوێت لە پەیج و ئەژمارەکانیان بڵاوبکەنەوە و هەروەها وێبسایتی فەیسبوک زۆر بەقورسی بکرێتەوە.

هەروەها بەکارهێنەرانی ئینستاگرامیش نەیانتدەتوانی ئەو بابەتانەی کە دەیانەوێت بڵاوی بکەنەوە و هەروەها لەنێو ئەم پۆستانەشدا ئەپی مەسنەجریشی گرتبووە کە بەکارهێنەرانی نەیاندەتوانی جگە لە تیکست هێچ شتێکی دیکە لەنێو یەکتر ئاڵوگۆر بکەن".

لەکاتی وەستانی فەیسبوک و ئینستاگرام و مەسینجەر بەکارهێنانی ئەو ئەپلیکەشینانە ڕویان کردە تویتەر بۆ گاڵتە کردن بە خزمەتگوازاریکانی فەیسبوک و هەروەها هاشتاکی #فەیسبوک_لەکارکەوت – بڵاوکردەوە کە لەماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا زیاتر لە ١٥٠ هەزار جار بڵاوکرایەوە.

 

وە زۆرێک لەو بەکارهێنەرانەی کە کارەکانیان پەیوەندی بە فەیسبوکەوە هەیە توشی جۆرێک لە ترس و خەم ببون کە نەیاندەتوانی ئەو تۆڕە بەشێوەیەکی باش بەکاربهێنن، هەروەها چەندین گاڵتە نوکتەیان لەسەر وەستانی فەیسبوک دروست کرد.

چەند هاوڵاتییەکیش باس لەوە دەکەن کە ئەو کاتەی فەیسبوک وەستاوە بۆیان دەرکەوتوە کە ئەو تۆڕە بووەتە هۆی ئەوەی کە ببێتە جێگرەی سەرجەم پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.
هــ. ب


PM:04:25:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 3820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو