به‌وێنه...راستی وێنه‌كانی تیمساحه‌كه ئاشكرا بوو
وێستگه نیوز –
چالاكوانێكی ژینگه‌یی رایگه‌یاند كه ئه‌و تیمساحه‌كه‌ی وێنه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، یه‌كێك له ئاژه‌ڵه‌كانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی میسانه.
رۆژی چوارشه‌ممه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی تیمساحێك بڵاوكرایه‌وه و به‌كارهێنه‌ران رایانگه‌یاند كه تیمساحه‌كه له رووباری دیجله له‌ژێر پردی یوغسلافی له ناوه‌ڕاستی عه‌ماره دۆزراوه‌ته‌وه و راسته‌وخۆ كوژراوه.
ئه‌حمه‌د ساڵح چالاكوانی بواری ژینگه بۆ سۆمه‌ریه‌نیوز وتی: "تیمساحه‌كه یه‌كێك له ئاژه‌ڵه‌كانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی میسانه و دوێنێ مرداربووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تیمساحه‌كه به‌هۆی خواردنی ناته‌ندروست و نه‌گونجاوه‌وه كه له‌لایه‌ن سه‌ردانكه‌رانی باخچه‌كه‌وه پێیدراوه، مرداربووه‌ته‌وه.
وتیشی: "دوای مرداربوونه‌وه‌ی گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ی ئه‌لته‌مری ته‌ندروستی تا بكرێت به‌ژێر خاكه‌وه".
ئه‌و چالاكوانه راشیگه‌یاند كه "شۆفێری ئه‌و ماتۆڕسكیله‌ی تیمساحه‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه، وێنه‌ی گرتووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه".
PM:03:45:14/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 6872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت