بەرهەم ساڵح لەگەڵ شاندێكی بازرگانی سعودیه‌ كۆبوه‌وه‌

‌بەرهەم ساڵح و وەزیری بازرگانی سعودییە

وێستگه‌ نیوز ـ
بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا لەگەڵ وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنانی سعودییەدا كۆبووەوە.

نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە راگەیەندراوێكدا ده‌ڵێت، "به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئازاری 2019، لە كۆشكی سەلام چاوی كەوت بە وەزیری بازرگانی و وەبەرھێنانی عەرەبستانی سعودی ماجد قەسەبی و شاندی یاوری".

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: لە میانی دیدارەكەدا بەرھەم ساڵح ئاماژەی بەگرنگی پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی نێوان عیراق و عەرەبستانی سعودی و چۆنیەتی پەرەپێدانیان كرد، ھاوكات تیشكی خستە سەر ھەوڵەكانی عیراق بۆ پێكھێنانی سیستەمێكی بازرگانی ھاوبەش لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە، جەختیشی كردەوەكە ھۆكارێكیش دەبێت بۆ دەستەبەركردنی خۆشگوزەرانی و پێشكەوتنی گەلانی ناوچەكەدا بەگشتی.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: وەزیری سعودی ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ فراوانكردنی ئاسۆی ھاریكاری ئابووری و كار ئاسانكردنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری لە رێگای كاراكردن بەگەڕخستنی خاڵە سنورییەكان بۆ بەھێزكردنی جوڵەی بازرگانی لە نێوان ھەردو ووڵاتدا.

هــ. ر


PM:02:54:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو