باڵیۆزخانه‌ی لوبنان له‌ عیراق ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزە بە هاوڵاتیان دەکات

‌دیمەنێک لە شاری بەغدا

وێستگه‌ نیوز ـ
باڵیۆزخانه‌ی لوبنان له‌ عیراق رایگه‌یاند، رێوشوێنه‌كانی گه‌شتكردنی هاوڵاتیانی عێراق بۆ لوبنان ئاسانتر ده‌كه‌ن.
 
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی ئازاری 2019، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كان و راگە‌یاندنی باڵیۆزخانه‌ی لوبنان له‌ عێراق رایگه‌یاند:" له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوان لیوا هه‌یسه‌م فازل، به‌رپرسی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراق و عه‌لی ئه‌دیب حه‌بحاحب باڵیۆزی لوبنان له‌ عیراق باسیان له‌ ئاسانکردنی رێوشوێنه‌كانی پێدانی ڤیزا و گه‌شتكردنی هاوڵاتیان و خاوه‌نكارانی هه‌ردوو وڵات كردووە''.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزی لوبنان رایگه‌یاند: "گه‌شبینین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌نرێن به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراق هه‌وڵ ده‌دات كارتی نیشتیمانی و به‌ڵگه‌نامه‌ ره‌سمیه‌كان بكردرێنه‌ ئه‌لیكترۆنی''.

وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌میش بۆ ئاسانكاری گه‌شتكردنی هاوڵاتیانی لوبنانی، (23ی تشرینی یه‌كه‌م 2018) قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری پێشووی ناوخۆی عیراق بریاریدا ئاسانکاری تەواو لە ‌پێدانی ڤیزەی وه‌به‌رهێنه‌ر و هاوڵاتیانی لوبنانی بکرێت.


PM:12:35:14/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 1320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو