بۆیەکەمجار ڤیدیۆی تاقیکردنەوەی چەکێکی ئەتۆمی بڵاودەبێتەوە
وێستگەنیوز-
ڤیدیۆیەکی تایەت بۆ یەکەمجار بڵاودەبێتەوە کە گرتەی
ساتی تاقیكردنەوەی چەکێكی ئەتۆمییە.
ماڵپەری ئەتۆم سێنتارڵی ئەمریکی لە لاپەڕە و پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە بۆ یەکەمین جارە ڤیدیۆی راستەقینەی
لەو جۆرە بڵاو بوبێتەوە کە ڤیدیۆکە تایبەتە بە تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی و گرتەکە پێش ٧٤
ساڵ تۆمارکراوە.
ئەتۆم سێنتراڵ لە پێگەی فەرمی خۆی نوسویەتی
"ئەو تاقیکردنەوەیە کاتژمێر ٥:٣٠ی بەیانی ڕۆژی ١٦ی تەمموزی ١٩٤٥ لەیاریگای راهێنانی ئالماگاردۆ لەویلایەتی نیو
مەكسیكۆی ئەمریكی ئەنجامدراوە، پێش بەکارهێنانی ئەو چەکە دژی هەردوو شاری هێرۆشیما
و ناکازاکی لە یابان.
لەگرتە ڤیدیۆییەكەشدا تەقینەوەیەكی گەورەی ئەتۆمی دەبینرێت، كە
لەناوچەیەكی بیابانی تاقیكردنەوەكە ئەنجامدراوە.
هــ. ب
AM:08:44:14/03/2019
ئهم بابهته 4612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت