فه‌یسبوك و ئینستاگرام كێشه‌یان تێكه‌وت
وێستگه نیوزـ
هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك و ئینستاگرام له‌پڕ كێشه‌كان تێكه‌وت و به‌كارهێنه‌رانی چه‌ندین وڵاتات ئاسته‌نگیان بۆ چونه‌ناو هه‌ژمار و لاپه‌ڕه‌كانیان بۆ دروستبوو.
كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌باره‌ی ئه‌و كه‌لێن و كێشه ته‌كنیكییه رایگه‌یاندوه كه هه‌ندێك به‌كارهێنه‌ر كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ناتوانن بچنه ناو ئاپه‌كانی كۆمپانیاكه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه به‌كارهێنه‌رێكی زۆر سكاڵای ئه‌وه‌یان كرد ناتوانن هه‌ریه‌ك له فه‌یسبوك و ئینستاگرام به‌كاربهێنن.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر هاشتاگێك به‌ناوی "فه‌یسبوك له‌كار كه‌وت – facebookdown#" بڵاوكرایه‌وه ده‌یان كه‌س ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه فه‌یسبوك له‌كار كه‌وتوه، به‌ڵام كۆمپانیاكه تائێستا هۆكاری ئه‌و كێشه‌یه و له‌كاركه‌وتنی ئه‌و دوو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه.
PM:09:49:13/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت