‌نرخی تمه‌ن له‌كاتی داخستنی بازاڕ

وێستگه‌ نیوزـ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی ئازاری 2019، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوون.

ره‌وه‌ز ئامانج له‌ نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ كه‌ له‌كاتی داخستنی بازاڕ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، 1 ملیۆن و 305 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

وتیشی: "هه‌رله‌كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی تمه‌ن به‌ حه‌واڵه‌ بۆ 100 دۆلار 1  ملیۆن و 306 هه‌زار تمه‌ن بووه‌ و 100 هه‌زار تمه‌نیش به‌رامبه‌ر 9 هه‌زار و 200 دیناری عیراقی بوو".

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕدا نرخی‌ 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانی‌ به‌رامبه‌ر به‌ 9 هه‌زار و 300 دینار بوو.


PM:06:45:13/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 2532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت