به‌ڤیدیۆ.. تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆمبی ئه‌تۆمی له مێژوودا
تاقیکردنەوەی بۆمبە ئەتۆمییەکە
وێستگه نیوزـ
له تۆڕی یوتیوب گرته‌ی ڤیدیۆیی یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له مێژوودا بڵاوبوه‌وه كه له ولایه‌تی نیومه‌كسیكۆی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه.
پێگه‌ی atomcentral له تۆڕی یوتیوب ئاشكرایكردوه كه تاقیكردنه‌وه‌كه له ساڵی 1945 له گۆڕه‌پانی ئه‌لامۆگۆردۆ له ولایه‌تی نیومه‌كسیكۆ ئه‌نجامدراوه و هێزی ته‌قینه‌وەكه‌ش هێنده‌ی تەقاندنەوەی 21 تۆن مادده‌ی تی ئێن تی بووە.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه تاوه‌رێكی نزیك ته‌قینه‌وه‌كه به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت بووه و قیری سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ش بووه‌ته ئاگر.
ئه‌مریكا ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی مانهاتن ئه‌نجامداوه و له‌و پڕۆژه‌یه‌دا سێ بۆمبی ئه‌تۆمیی به‌رهه‌مهێنا، یه‌كه‌میان به‌ناوی بۆمبی "پارچه" كه تاقیكرایه‌وه و دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌ناوی "منداڵ" و "پیاوی قه‌ڵه‌و" له رۆژانی 6 و 9ی ئابی 1945 و له‌كاتی جه‌نگیی جیهانیی دووه‌م، دران به‌سه‌ر هه‌ردوو شاری هیرۆشیما و ناكازاکی ژاپۆندا.
PM:06:26:13/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت