زاوا له رۆژی ئاهه‌نگه‌كه‌یدا قه‌ومانی
وێستگه نیوز –
له رۆژی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا بوكێ ویستی شۆخی له‌گه‌ڵ زاوا بكات، به‌ڵام زاوا قبوڵی نه‌كرد و زۆر به‌خێرایی كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی هه‌بوو كه بوكێ و ئاماده‌بووانیشی توشی شۆك كرد.
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه رۆژنامه‌ی "
dailymail"ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا و دوای ئه‌وه‌ی تارای بوكێ لابرا، زاوا پارچه‌یه‌ك كێكی كرد به ده‌می بوكێوه.
دواتر كه نۆره‌ی بوكێ هات بۆ ئه‌وه‌ی كێك بكات به ده‌می زاواوه، بوكێ ویستی له‌سه‌ر شێوازی خۆی شۆخی له‌گه‌ڵ زاوا بكات، به‌ڵام رووبه‌ڕووی كاردانه‌وه‌یه‌ك بوو كه هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌كرد.
بوكێ پارچه كێكه‌كه‌ی له ده‌می زاوا نزیك كرده‌وه و وه‌ك شۆخییه‌ك گه‌ڕاندییه‌وه، زاوا به‌و ره‌فتاره زۆر توڕه‌بوو و له به‌رچاوی ئاماده‌بووان زلـلـه‌یه‌كی توندی له بوكێ دا به‌جۆرێك بوكێ كه‌وت به پشتدا.
به‌و كاره‌ی زاوا، كه‌شی ئاهه‌نگه گۆڕا و بوكێ و ئاماده‌بووان تووشی شۆك بوون و كه‌سه‌نزیكه‌كانیان له یه‌كیان دوورخستنه‌وه.
ئه‌م كاردانه‌وه‌ی زاوا بووه‌جێی ره‌خنه‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هێرشێكی توندی كرایه‌سه‌ر و كه‌سێك رایگه‌یاند كه پێویسته وانه‌ی ره‌وشت و مافه‌كانی مرۆڤ به زاوا بوترێته‌وه و كه‌سێكی تر پێیوایه كه پێویسته بوكێ ده‌ستبه‌جێ داوای جیابوونه‌وه بكات.
به گوێره‌ی رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه، پێده‌چێت گرته ڤیدیۆییه‌كه له یه‌كێك له وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست وێنه‌گیرابێت و نازانرێت ئاهه‌نگه‌كه كه‌ی و له‌كوێ بووه و ئایا بوكێ و زاوا له یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه یان نا.
PM:09:54:07/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 29532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت