چوکی گەورە کرد و مرد
وێستگه نیوزـ
ملیاردێرێكی به‌لجیكی-ئیسرائیلی ویستی چوكی گه‌وره بكات، بەڵام له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا جەڵتە لێی دا و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی رۆژنامه‌ی Le Pointی فه‌ره‌نسی، ئێهود لاندینۆ-ی ملیاردێر كه به ملیاردێری "ئه‌ڵماس" ناسراوه، له پاریس پایته‌ختی فه‌ره‌نسا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه و دوای ئه‌وه‌ی مادده‌یه‌ك به ده‌رزی دراوه له چوكی، جه‌ڵته لێێ داوه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، پزیشكه‌كان توانیویانه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر دڵی بخه‌وه‌كار، به‌ڵام باری ته‌ندروستیی به‌ته‌واوی جێگیر نه‌بووه و دواجار گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئێهود لاندینۆ له پرۆسه‌ی هه‌ڵكه‌ندن و پوخته‌كردنی كانزای ئه‌ڵماس له وڵاتانی ئه‌نگۆلا و كۆنگۆ سامانێكی زه‌به‌لاحی كۆكردوه‌ته‌وه و به "ملیاردێری ئه‌ڵماس" ناوی ده‌ركردوه.
له ساڵی 2015، ملیاردێری ناوبراو گرانبه‌هاترین پارچه ئه‌ڵماسی به‌ناوی "مانگی شین" به 48 ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلار فرۆشت.
PM:08:18:07/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 12104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت