چێژ له بوكه‌ڵه‌ی سێكسی ده‌بینێت
وێستگه نیوز –
پیاوێكی به‌ریتانی دوای جیابوونه‌وه‌ی له دوو هاوسه‌ری، بڕیاری دا ده‌ستبه‌رداری كچان بێت و 12 بوكه‌ڵه‌ی سێكسی كڕی و ژیانیان له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ر ده‌بات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی " thesun"ی به‌ریتانی، دیان بیفان 12 بوكه‌ڵه‌ی سێكسی به قه‌باره‌ی ئاسایی مرۆڤ كڕیوه و پاره‌كانی له كڕینی جلوبه‌رگ و ئارایشت به‌مه‌ستی جوانكاری بوكه‌ڵه‌كان خه‌رج ده‌كات.
دیان بیفان كه دوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ری دووه‌می ده‌ستبه‌رداری ئافره‌تان بووه، هه‌ر بوكه‌ڵه‌یه‌كی له شوێنێكی جیاوازی ماڵه‌كه‌یدا داناوه، له‌نێوان ژووری نووستن و هۆڵی دانیشتن و چێشتخانه‌دا.
دیان بیفانی ته‌مه‌ن 58 ساڵ بۆ رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كرد كه له‌سه‌ره‌تادا بوكه‌ڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌بووه تا وه‌ك نموونه به‌كاریان بێت له ئاره‌زووه‌كه‌یدا كه وێنه‌گرتنه، به‌ڵام دواتر كاریگه‌رییان له ژیانی زیاتر بووه.
ئه‌و پیاوه به‌ریتانییه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه بوكه‌ڵه‌كان وه‌ك هاوسه‌ری نابینێت، به‌ڵكو هاوكاری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی هه‌ست به ته‌نیایی نه‌كات به‌تایبه‌ت دوای خانه‌نشینبوونی.
PM:09:26:04/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 35524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت