له‌یه‌ك جیاناكرێنه‌وه
وێستگه نیوزـ
بۆئه‌وه‌ی كتومت له بوكه‌ڵه‌كان بچن، خانمان په‌نایان بۆ ماكیاجی تۆخ و ئه‌ستوركردنی لێویان برد و دواتر وێنه‌كانیان به هاشتاگی #BratzChallenge بڵاوكرده‌وه.
یه‌كه‌م بوكه‌ڵه‌ی جۆری Bratz له ساڵی 2001 خرایه بازاڕه‌وه كه بوكه‌ڵه‌یه‌كی پلاستیكییه به سه‌رێكی زل و له‌شێكی رێكی كورت، هاوكات بوكه‌ڵه‌كه ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری ده‌رده‌خات.
ئێستاش بوكه‌ڵه‌كه ناوبانگی خۆی په‌یدا كردوه‌ته‌وه و به‌ڕه‌كه‌ی له‌ژێر پێی بوكه‌ڵه‌ی باڕبی ده‌رهێناوه و خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ری تێ بكه‌ن.
خانمان كه‌خۆیان وه‌ك بوكه‌ڵه‌كان لێكردوه، وێنه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه و دواتریش ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر له بوكه‌ڵه‌كان نزیك بوون، وێنه‌كان ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكرا.
PM:07:19:04/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 3448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت