شه‌وه ئاهه‌نگه‌كه‌ی سیدنی
وێستگه نیوزـ
له شاری سیدنی له ئوسترالیا 41ه‌مین كه‌رناڤاڵی پشتیوانیكردن له هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان و دژایه‌تیكردنی جیاوازیی ره‌گه‌زی سازكرا و قه‌ره‌باڵغییه‌ك به قه‌باره‌ی سه‌دان هه‌زار كه‌س بۆ بیبینی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه له‌و شاره دروستبوو.
له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا به‌ناوی "ماردی گراس" 12 هه‌زار و 500 كه‌س رێپێوانیان كرد و نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌سیش بۆ بینینی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه خڕببونه‌وه.
كلۆڤه‌ر موور، سه‌رۆكی شاره‌وانیی شاری سیدنی له لێدوانێكدا ده‌ستخۆشیی له به‌شداربوانی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه كرد كه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كان بوێرانه پشتیوانی له هاوڕه‌گه‌زبازی كوڕ و كچ و ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ن كه ره‌گه‌زی خۆیان ده‌گۆڕن.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه له شه‌قامی ئۆكسفۆرد له شاری سیدنی به‌ڕێوه‌چوو و تا دره‌نگانێكی شه‌وی خایاند و كچان و كوڕانی به‌شداربوو به‌وجۆره‌ی ویستیان كاته‌كانیان به‌سه‌ر برد و زۆرێكیشیان ئه‌وه‌نده‌یان خواردبووه‌وه كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌وتبوون.
كه‌رنه‌ڤاڵی ماردی گراس له ساڵی 1978 سه‌ریهه‌ڵداوه و مه‌به‌ست لێی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه سه‌باره‌ت به هاوڕه‌گه‌زبای و جیاوازیی رەگەزی و گۆڕینی رەگەز لە نێرەوە بۆ مێ و بە پێچەوانەوە.
PM:08:17:03/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 114176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت