له پۆسته نوێیەكه‌ی ده‌ستبه‌كاربوو
وێستگه نیوز –
به ئامادبوونی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و به‌رپرسانی حكومی، هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی ده‌ستبه‌كاربوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی ئازاری 2019 له‌مه‌راسیمێكدا، به‌ئاماده‌بوونی بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و محه‌مه‌د یاسین قادر یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی، هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هونه‌ری سینه‌ما ده‌ستبه‌كاربوو.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان كاوه قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو و شوان عه‌توف به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ ئاڵوگۆڕی ئیداری‌یان كرد.
له‌وته‌یه‌كیشدا، بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ كرد‌و هیوای خواست له كاره‌كانی سه‌ركه‌توو بێت.
شوان عه‌توف ئه‌كته‌ری سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆن و شانۆی كورد، له دایكبووی شاری سلێمانی، ساڵی 1972ه و ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌سازی سلێمانی به‌شی كاره‌بایه و ساڵی 1988 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه.
PM:06:05:03/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت