سه‌مایه‌ك له‌سه‌ر گۆرانییه‌كی كازم
وێستگه نیوزـ
فیفی عه‌بده، خانمه سه‌ماكاری میسری به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێترین سه‌ماكردنی میسرییه‌كانی توڕه‌كرد.
فیفی عه‌بده له‌سه‌ر ئاوازی گۆرانییه‌كی كازم ساهیر سه‌ما ده‌كات و گرته‌ی سه‌ماكردنه‌كه‌شی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوكردوه‌ته‌وه.
میسرییه‌كان له‌وه توڕه‌ن كه دوو رۆژنابێت روداوی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی قاهیره رویداوه، كه‌چی ئه‌و خانمه گوێ به‌و كاره‌ساته نادات و خه‌ریكی به‌زم و سه‌مای خۆیه‌تی.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشی توندیان كردوه‌ته‌سه‌ر فیفی عه‌بده و داوایان لێكردوه هه‌م رێزی ته‌مه‌نی خۆی و هه‌م رێز له خوێنی ئه‌و میسریانه بگرێت كه له روداوه‌كه‌دا گیانیاله‌ده‌ستداوه.
له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێك پێیان وابووه كه فیفی عه‌بده به‌و سه‌ماكردنه گوزارشتی له غه‌مباریی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته كردوه.
به‌هۆی روداوی پێكدادانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر کە رۆژی 27ی شوباتی 2019 رویدا، ئاگرێك كه‌وته‌وه و له‌كۆی روداوه‌كه‌شدا 74 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و برینداربوون.
میدیاكانی میسر بڵاویانكرده‌وه كه شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له وێستگه‌ی سه‌ره‌كیی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نزیك گۆڕه‌پانی ره‌مسیس له قاهیره‌ی پایته‌خت، خۆی به ته‌لارێكدا كێشاوه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند به‌شێكی ته‌لاره‌كه روخاوه و روداوه‌كه‌ش ئاگرێكی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماری سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كان و به‌رگریی شارستانی میسر به‌هۆی روداوه‌كه‌وه 24 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و 50ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:05:04:02/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 10380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت