له خه‌ودا مار پێوه‌ی دا
وێستگه نیوز –
له شاری بانكۆكی پایته‌حتی تایله‌ند مارێك دای به ژنێكی ته‌مه‌ن 75 ساڵه و دیمه‌نه‌كه‌ی به كامێرای چاودێری تۆماركرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "dailymail"ی به‌ریتانی، له به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوودا كایو سۆدسۆفای ته‌مه‌ن 75 ساڵ له گه‌رمه‌ی خه‌ودا بوو، كاتێكی مارێك له‌ڕێی بۆری ئاوه‌ڕۆوه چووه ژووره‌كه‌ی.
له كامێرای چاودێریدا كه له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه بۆ چاودێری ئه‌و ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه دانراوه، ماره‌كه ده‌ركه‌وتووه كه دزه ده‌كاته ژووره‌كه و چاوه‌كانی ده‌بریسكێته‌وه.
له‌گه‌ڵ جوڵانی قاچی، ماره‌كه ده‌كه‌وێته خۆی و له گه‌رمه‌ی خه‌ودا به‌و ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه‌وه ده‌دات.
له‌گه‌ڵ پێوه‌دانه‌كه‌دا ئافره‌ته‌كه به ئاگاد دێته‌وه و لایتێك ده‌گرێت به‌ده‌ستیه‌وه تا ئه‌و دیمه‌نه ترسناكه ببینێت، ده‌ستبه‌جێ له جێگه‌كه‌ی ده‌چێته ده‌ره‌وه و ناكۆرن كوڕه 44 ساڵه‌كه‌ی بانگ ده‌كات.
كایو سۆدسۆفا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ره‌تا وایزانیوه كه خه‌وێكی ناخۆش ده‌بینێت، "ئازارێكی زۆر له قاچمدا دروست بوو، لایته‌كه‌م داگیرساند و بینیم شتێك له ژووره‌كه ده‌جوڵێت كه سه‌رنجم دا مار بوو".
وتیشی: "به‌خێرایی ده‌ستم به جوڵه كرد، نازانم بۆ مار به منه‌وه ده‌دات، من خه‌وتبووم، هه‌ڕه‌شه نه‌بووم بۆی، ئێستا تۆقیوم و ناوێرم جارێكی تر له‌و ژووره‌دا بخه‌ومه‌وه".
PM:02:19:01/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 23872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت