ئه‌میش كه‌وته داوه‌كه‌وه
وێستگه نیوزـ
ره‌نا هوه‌یدی، دوا قوربانیی دۆسییه‌ی گرته ڤیدۆییه روته‌كانی خالد یوسف، ده‌رهێنه‌ر و په‌رله‌مانتاره میسرییه‌كه‌یه كه له سه‌ره‌تای مانگی شوباته‌وه روی له پاریس كردوه.
میدیاكانی میسر هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ره‌نا هوه‌ی-یان بڵاوكرده‌وه كه خانمه بێژه‌ری پێشووی كه‌ناڵی MBC یه و له گرته ڤیدیۆییه روته‌كانی خالج یوسف تێوه‌گلاوه هه‌م ده‌رهێنه‌ری فلیم و هه‌م په‌رله‌مانتاری میسره.
ره‌نا له‌دایكبوی ساڵی 1993یه و له بواری میدیا كاری كردوه و گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی له كه‌ناڵی به‌غدادییه پێشكه‌ش كردوه، دواتر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له كه‌ناڵی MBC به‌رنامه‌ی گفتوگۆی ئێوارانی پێشكه‌ش كردوه.
ره‌نا له فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره‌ی نێوده‌وڵه‌تی به بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌ستگیركراوه و دادگای ئه‌و وڵاته فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردوه كه گوایه له‌و گرته ڤیدیۆییه روتانه تێوه‌گلاوه كه په‌رله‌مانتاری ناوبراو له‌گه‌ڵ خانمانی دیكه‌دا تۆماری كردوه.
ره‌نا هوه‌یدی دوای هه‌ریه‌ك له مونا فاروق و شه‌یما ئه‌لحاج و كامیلیا-ی سه‌ماكار و مونا غه‌زبان-ی خانمه بازرگان، پێنجه‌م خانمه كه له‌سه‌ر دۆسییه‌ی ئه‌و گرتانه ده‌ستگیر بكرێت.
PM:11:20:28/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 60564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت