به‌ڤیدیۆ..گێچه‌ڵكردن به كچێك له سعودیه
چرکەساتی گێچەڵەکە
وێستگه نیوزـ
هێزه ئه‌منییه‌كانی سعودیه ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركرد كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ساتی گێچه‌ڵكردنی به كچێك ده‌ركه‌وتووه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له كامێرای چاودێریی چێشتخانه‌یه‌كی شاری ریاز له عه‌ره‌بستانی سعودی تۆمار كراوه و تیایدا كچێك له چێشتخانه‌یه‌كدا وه‌ستاوه، به‌ڵام له‌پڕ كوڕێك دێته ژوره‌وه و په‌لاماری ده‌دات و ماچێكی ده‌كات.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدۆییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پۆلیسی ریاز ده‌ستی به گه‌ڕان به‌دوای كوڕه‌كه‌دا كرد و ناسنامه‌كه‌ی ئاشكراكرد، دواتریش رایگه‌یاند كه كوڕه‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه و ته‌مه‌نیشیان ئاشكراكرد كه له 30 ساڵیدایه.
پۆلیسی سعودیه هۆشداریی ئه‌وه‌شی داوه كه هێزه‌كانیان سزای توند به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌سه‌پێنن كه پێشێلكاری ده‌كه‌ن.
AM:10:53:27/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 6860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت