شاجوان گۆرانی ده‌ڵێت
وێستگه نیوز -
شاجوانی كوردستان له میانی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌دی وته‌وه.
له میانی به‌رنامه‌ی ئه‌ڤین ژین و ژیانی كه‌ناڵی نێت تی ڤیدا، سانا شاجوانی كوردستانی 2018 گۆرانی "شیرینێ"ی هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌دی وته‌وه.
كۆتایی ساڵی رابردوو له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا له هۆڵی بابیلۆن له شاری هه‌ولێر و به به‌شداری 14 كاندیدی كچ له شاره جیاوازه‌كانی كوردستانه‌وه مه‌راسیمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا خانمه به‌شداربوو "سانا" توانی نازناوی شاجوانی كوردستانی ساڵی 2018 به‌ده‌ستبهێنێت و تاجی شاجوانی له‌سه‌ر بنێت.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا خانمه به‌شداربوو "كارێز" وه‌كو یاوه‌ری یه‌كه‌م و "میریال" وه‌كو یاوه‌ری دووه‌می شاجوان هه‌ڵبژێردران.
AM:11:16:26/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 8436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت