زانایان هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی خواردندا ده‌ده‌ن
وێستگه نیوز –
زانایان هۆشدارییان دا له مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی مۆبایل له كاتی خواردنی ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان.
تۆژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخست كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاتی ژه‌مه خواردنه‌كاندا مۆبایل به‌كاردێنن، به به‌راورد به‌كه‌سانی دیكه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 15 زیاتر كالۆری وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان دوو زانكۆ له به‌ڕازیل و هۆڵه‌ندا ئه‌نجامدراوه و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له گۆڤارێكی هۆڵهنیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی نان خواردندا، ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی و ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به قه‌ڵه‌وییه‌وه هه‌یه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "چاوبڕینه شاشه‌ی مۆبایل ره‌نگه وابكات مرۆڤ ئاگای له بڕی ئه‌و خواردنانه نه‌بێت كه ده‌یانخوات".
مارسیۆ جیلبرتۆ، دانه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: "به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی خواردندا ده‌بێته هۆی وه‌رگرتنی بڕێكی زۆر كالۆری و چه‌وری بێئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "تابلێت و مۆبایله زیره‌كه‌كان بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی په‌رتكردن و سه‌رقاڵكردنی مێشك له‌كاتی نانخواردندا".
ئه‌و توێژه‌ره روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و كاره به‌تایبه‌تی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر منداڵان دروست كردووه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:10:54:24/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 4712
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت