چین کەمپە جێگیرکراوەکانی چیای ئێڤەرست بەڕوی گەشتیارانیدا دادەخات

‌چیای ئێڤرست

وێستگه‌ نیوزـ

وڵاتی چین کەمپە جێگیر کراوەکانی بەڕوی ئەو گەشتیارانەدا دادەخات کە مۆڵەتدی شاخەوانیان نیە.

دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە پەنا دەبەنە بەر ڕێکارێکی نائاسیی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی زۆربوونی خاشک لە ناوچەکەدا، ئەم قەدەغەکردنەش بەو واتایە دێت کە گەشتیارەکان تەنھا دەتوانن بەو کامپانەدا بمیێننەوە کە لە خوار ئاستی  2500 مەتردایه‌.

بۆیە زۆربەی گەشتیارەکان سەردانی چیاکە دەکەن لە بەشی باشووری نیپاڵەوە، بەڵام لە چەن ساڵی ڕابردوودا ژمارەی گەشتیارەکان لە بەشی چینیشەوە لە بەرزبوونەوەدایە.

کەمپە جێگیرکراوەکانی چین کە دەکەوێتە تبتەوە خوازراوترە لەبەر ئەوەی لە ڕێگە ئۆتۆمبێلەوە دەتوانرێ پێ بگەیت، لەکاتێکدا ڕێگەی نیپاڵ تەنھا لەڕێگەی شاخەوانیەوە بۆ نزیکەی ماوەی دوو ھەفتە دەیگەیتێ.

بەرزترین لوتکەی جیھان لەگەڵ زیاد بوونی گەشتیارەکانی ماوەی چەند ساڵێکە کێشەی لەگەڵ کۆبونەوەی خاشاک ھەیە بە چەندین پلەی جیاواز، کۆمەڵەی شاخەوانیانی چین دەڵێت کە بە پێی تازەترن ئامارەکانیان لەساڵی 2015دا 40 هه‌زار کەس سەردانی کەمپە جێگیر کراوەکانی کردون. 

بەپێی لێدوانێکی وەزارەتی دارستان و خاکی نیپاڵ لە ساڵی 2016  بۆ 2017 45 هه‌زار گەشتیار سەردانی کەمپە جێگیرکراوەکانی نیپاڵی لە چیای ئێڤەرست کردووە. 

بەپێی ئاژاتسی Xinhua گەشتیارە ئاساییەکان تەنھا ناوچەی ڕۆنگبوکیان لێ قەدەغە دەکرێت کە نزیکەی 5 هه‌زار مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە . 

ئەو شاخەوانانەکە کە ڕێگە پێدراون تا لوتکەی 8848 مەتر سەربکەون ھێشتا دەتوانن کەمپە بەرزررەکان بەکار بھێنن، لە کانونی دووەمدا حکومەت ڕایگەیاند کە ھەموو ساڵێک ژمارەی مۆڵەتی شاخەوانی کەم دەکەنەوە بۆ 300 مۆڵەت.

لە چەند ڕۆژی پێشودا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی چین بڵاوکرایەوە کە کەمپە جێگیرکراوەکانی چین بە شێوەیەکی تەواو دادەخرێت بەڕووی گەشتیارەکان دادەخرێت بەڵام دەزگای Xinhua ئاماژەی بەوەکرد کە دەسەڵاتداران ئەو ھەواڵە ڕەت دەکەنەوە، ھەواڵی قەدەغەکردنەکە بە شێوەیەکی فەڕمی لە کانونی یەکەم دراوە ولە پێگەی دەدەسەڵاتدارانی تبتەوە بڵاوکرایەوە.

ھەروەھا ئاماژەشبەوە کراوە کە لە بەھاری ساڵی ڕابردوو لە سێ پڕۆسەی پاکردنەوەدا ھەشت تەن پاشەڕۆ و خاشاک کۆکراوەتەوە کە پاشەڕۆی مرۆڤ و ئەو کەلوپەلی شاخەوانیانە لە خۆ دەگرێت کە بەجێماون. 

لە پاککردنەوەی ئەمساڵدا ھەوڵدەدرێت کە لاشەی ئەو شاخەوانانە کۆ بکرێتەوە کە مردون لە ناوچەی مەرگدا کە لەسەروو 8 هه‌زار مەترەوەیە کە ھەوا ھێندە کەمە کە ڕێگە نادات ژیان بەردەوام بێت، بەھۆی سەرما و بەرزی زۆرەوە زۆربەی کاتەکان لاشەکان بۆ ماوەی ساڵانێك لە سەر چیاکە دەمێننەوە.

وەرگێڕانی: سەحەر سەرکەوت


PM:04:16:24/02/2019








ئه‌م بابه‌ته 2496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو