دابه‌شكردنی ئاو له سلێمانی ئاسایی بوه‌وه
دیمەنێک لە شاری سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی دابه‌شكردنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه راگه‌یه‌ندرا كه ماوه‌ی 48 كاتژمێر به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی ئاویان نابێت.
ئامانج جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئاوی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوای کارکردنی بەردەوام لەلایەن کارمەندانی دڵسۆزی بەڕێوەبەرایەتیانهوه توانرا ئەو کێشەی لە پڕۆژەی ئاوی سەرچنار هەبوو بەزووترین کات چاکبکرێت.
وتیشی: "لە ئێستادا دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەکە دەستی پێکردوهتەوە بەپێی بەرنامەیەک کەبەشی دابەشکردن دایناوە ئاو دەدرێتەوە بەو گەڕەکەنەی کە دابەشکردنی ئاو تیادا وەستابوو".
ئامانج جه‌لال ئه‌وه‌شی وهبیرهێنایەوه كه، پێشتر رایانگه‌یاندبوو، به هۆی هەندێک کێشەی تەکنیکی لە پڕۆژەی ئاوی سەرچنار، بۆ ماوەی 48سەعات ئاو لەم گەڕەکەنەی شاری سلێمانی دوادەکەوێت.
له باره‌ی گهڕهكهكانیشهوه وتبووی: "راپەڕین، ئیسکان، توی مەلیک، مامۆستایان،
ئاشتی و شێخ محێدین و زەرگەتە، مشیرئاوا، ئابڵاخ، قالاوە، چوارباخ، سەرشەقام، عه‌لی کەمال، عەقاری، ناوبازاڕ، ئازادی، خەبات، شارەوانی، هەوارەبەرزە، هەواری تازە، گردەگڕوێ، رۆژهەڵات، حاجی ئاوا، مامەیارە، یاڵەکەی خەبات و گۆیژە".
PM:07:59:23/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1012
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت