فازڵ میرانی: له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بینه‌وه
فازڵ میرانی
وێستگه نیوز ـ
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، رۆژانی چوارشەممە یاخود پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە.
فازڵ میرانی وتیشی: "هەموو حزبەکان قەرزداری گەلی کوردستانن، بۆیە دەبێت لایەنەکان بە پێکهێنان و درووست‌کردنی حکومەت و هەرێمێکی بەهێز، قەرزی گەلی کوردستان بدەنەوە".
گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌رده‌وامه و ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رۆژی 18ی شوباتی 2019، هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام یه‌كێتی به‌شداری تیایدا نه‌كرد و بڕیاریشه گفتوگۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی دووباره ده‌ستپێبكاته‌وه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شاندی دانووستانكاری پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و هه‌وڵ ده‌درێت رێككه‌وتنی نێوانیان ئیمزا بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان نامه‌یه‌كی بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دانووستانه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
هــ. ر
PM:07:17:23/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت