به‌وێنه..مۆڵه‌ته شۆفێرییه‌كانی سه‌دام حسێن
سەدام حسێن و هۆگۆ چافێز
وێستگه نیوزـ
میدیایه‌كی عیراقی سێ وێنه‌ی له مۆڵه‌ته شۆفێرییه‌كانی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی رژێمی به‌عس بڵاوكرده‌وه كه سه‌رجه‌میان بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبیلی تایبه‌ته.
مۆڵه‌ته‌كانی سه‌دام حسێن وه‌ك هه‌ر مۆڵه‌تێكی دیكه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌وكاته‌ی عیراق و به واژوی وه‌زیری ناوخۆ ده‌ركراوه و بۆ ماوەی پێنج ساڵ بووە.
وەک لە مۆڵەتەکاندا دەردەکەوێت وادیارە کە سەدام یەکەم مۆڵەتی لە 19-6-1967 دەرهێنابێت، ئه‌وه‌ی جیاوازیشه ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌م مۆڵه‌ته‌كانی سه‌دام له‌كاتی حوكمڕانیی خۆیدا ژماره (1)ی پێدراوه.
PM:06:44:23/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 21248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت