کتێبی (هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان) دەکرێتە کوردی
وێستگەنیوز:
کتێبی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" لە لایەن "هاشم ئەحمەدزادە"وە وردەگێڕدرێتە سەر زمانی کوردی.
هاشم ئەحمەدزاده لێکۆلەر و نوسەری کورد لە لاپەرەی فەیسبوکی خۆی بڵاوی کردووەتەوە "دوای چەند ڕۆژێک گفتوگۆکردن لەگەڵ بێهروز بوچانی گەیشتینە ئەم ئەنجامە کە من شانازیی وەرگێڕانی کتێبەکەیم لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ کوردی وەربگرم".
هاشم ئەحمەدزاده ئاماژەی بەوەداوە "لێرەوە حەز دەکەم هەموو هۆگرانی بەرهەمە ناوازەکەی بێهرووز ئاگادار بکەمەوە کە من ئەم ئەرکەم وەئەستۆ گرتووە و هیوادارم سەرەڕای سەرقاڵی و کاری ترم، بتوانم لە کاتێکی شیاودا و بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ئەم ئەرکەش ڕاپەڕێنم".
لێکۆلەر و نووسەری کورد لە درێژەی نوسینەکەیدا وتویەتی "کارەکەی بێهرووز و گێڕانەوەی ئازاری مرۆڤی ئەم سەردەمە، شایانی هەموو ئاوڕ لێدانەوەیەکە و گێڕانەوەکەی بێهرووز دەبێ بچێتە کتێبخانەی ماڵی هەموو کوردێکەوە".
بەهروز بوچانی، نووسەری ڕۆمانێک لەژێر ناوی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" ە کە توانی دوو خەڵاتی بەناوبانگی نێودەوڵەتی بە دەست بێنێت.
بەهروز بوچانی ڕۆژنامەنووس و نووسەری کورد خەڵکی شاری ئیلامە، کە ماوەی نزیکەی ٦ ساڵە، لە دوورگەی مانۆسی وڵاتی ئوسترالیا دەستبسەرکراوە.
بەهرۆز بوچانی نزیکەی شەش ساڵ لهمهوبهر تووشی گرفت بووە و کوردستانی ئێرانی بەجێهێشتووە، لهم شەش ساڵەدا له سهر ئهم کهمپه کاری ڕۆژنامهوانی و مافی مرۆڤی کردووه و لە ڕۆژنامه نێونهتهوەییەکانی وەک ڕۆژنامەی "گاردیهن" و "هافینگتون پوست" بابەت نووسیوە.
هــ. ب
PM:02:25:19/02/2019
ئهم بابهته 3544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت