به‌ڤیدیۆ..گه‌رمترین ماچی ڤالانتاین له‌نێوان كچان و كوڕانی روسیا
وێستگه نیوزـ
له رۆژی 14ی شوبات كه رۆژی جیهانیی خۆشه‌ویستییه و به ڤالانتاین ناسراوه، له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا ئاهه‌نگی هه‌ڕه‌مه‌كی و جۆراجۆر به‌ڕێوه‌چوو.
ئاهه‌نگه‌كان له‌لایه‌ن كچان و كوڕانی گه‌نجانی موسكۆ سازكرا كه خولیای خۆشه‌ویستین و ده‌یانویست خه‌ونه‌كانیان له رۆژی ڤالانتاین به‌دی بهێنن.
له‌سه‌ر سته‌یج خلیسكان له‌سه‌ر به‌فر له ناوه‌ندی ئابوریی نیشتمانی، كێبڕكێی "گه‌رمترین ماچ" به‌ڕێوه‌چووه و كچان و كوڕانی به‌شداربووش بێ دوودڵی و بە سکەیتەکانی پێیانەوە "گه‌رمترین ماچ"ی یه‌كتریان كرد.
ڤالانتاین له 14ی شوباتی هه‌موو ساڵێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌مساڵیش كه‌وته رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه، ساڵانه له‌و رۆژه‌دا له سه‌رانسه‌ری جیهان دیاری خۆشه‌ویستی له‌نێوان مرۆڤه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن و به‌و شێوه‌یه گوزارشت له خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و وه‌فا و په‌یمان بۆ یه‌كتر نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
گرنگترین دیاری ئه‌و رۆژه‌ش كه له نێوان خۆشه‌ویسته‌كان ده‌به‌خشرێته‌وه، بریتییه له گوڵ، له هه‌موشیان زیاتر ره‌نگی سوره.
PM:03:58:17/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 10916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت