رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكا نوری مالیكی توڕه كرد
نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عیراق
وێستگه نیوزـ
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی نوری مالیكی نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر راپۆرتی رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكا ده‌ربڕی كه مالیكی و كوڕه‌كه‌ی و زاواكه‌ی به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كردبوو.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، رۆژنامه‌ی The Daily Beastی ئه‌مریكا له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی دادی وڵاته‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی به‌ڵێنده‌رایه‌تیی سه‌ربازی ده‌ستپێكردوه كه گوایه به‌رتیلیان به به‌رپرسانی عیراق داوه، له‌وانه نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عیراق.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردوه كه كۆمپانیاكان به‌رتیلیشیان به ئه‌حمه‌د-ی كوڕی نوری مالیكی و یاسر مالیكی زاوای مالیكی داوه كه ئێستا په‌رله‌مانتاری عیراقه و مه‌به‌ستیش به‌و به‌رتیلدانه به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند گرێبه‌ستێكی ئه‌منیی جیاواز بووه كه بۆیان ده‌ربچێت.
راپۆرته‌كه باسی له‌وه‌شكردوه كه كۆمپانیای سالیپۆرت گلۆبه‌ڵ سێرڤس-ی سه‌ربازی رۆڵی هه‌بووه له پێدانی ئه‌و به‌رتیلانه به نوری مالیكی و كه‌سه نزیكه‌كانی.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تباركردنه، هیشام روكابی، به‌ڕێ,ه‌به‌ری نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی نوری مالیكی نیگه‌رانیی ده‌ربڕیووه له‌وه میدیای ناوخۆی عیراق راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و رۆژنامه ئه‌مریكیه‌یان دووباره بڵاوكردوه‌ته‌وه سه‌رجه‌م زانیاریی ناو راپۆرته‌كه‌شی به درۆ له‌قه‌ڵه‌مداوه.
روكابی وتویه‌تی: "ئه‌و رۆژنامه‌یه هیچ به‌هایه‌كی نییه و ئه‌وه‌ی بڵاویكردوه‌ته‌وه له‌چوارچێوه‌ی لێدانی سیاسییه كه ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشتیه‌وه‌یه و لۆبییه‌كان پشتیوانیی ده‌كه‌ن تا رای گشتی چه‌واشه بكه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی نوری مالیكی جه‌ختیشیس كردوه‌ته‌و ه‌كه به‌نیازن سكاڵا تۆمار بكه‌ن و رێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر و رۆژنامه‌ی The Daily Beast بده‌نه دادگا.
PM:11:55:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت