ده‌سته‌ی گشتیی گومرگه‌كانی عیراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی گشتیی گومرگه‌كانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه له سبه‌ینێ شه‌ممه‌وه یه‌كخستنی رێوشوێنه گومرگییه‌كان له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كانی عیراق ده‌سپێده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، ده‌سته‌ی گشتیی گومرگه‌كانی عیراق رایگه‌یاند به‌رده‌وامن له جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان واژوكراوه كه تایبه‌ته به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه گومرگییانه‌ی له سنوری نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان دانراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له سبه‌ینێ شه‌ممه 16ی شوباتی 2019ه‌وه ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری یه‌كخستنی سه‌رجه‌م رێوشوێنه گومرگییه‌كان له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كان ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌رجه‌م رێوشوێن و به‌نده‌كانی یاسای پێناسه‌ی گومرگی له‌خۆده‌گرێت و هه‌ر پسوڵه‌یه‌كی گومرگیش هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردیی له‌سه‌ر و له سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كاندا كاری پێده‌كرێت.
پێشتر و له 12ی ئازاری 2018، عه‌لی عه‌لاق، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندیی عیراق رایگه‌یاند كه وه‌فدێكی حكومه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌ته‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌باره‌ی وه‌رگرتنی باجی گومرگی و یه‌كخستن و رێكخستن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و بواره.
PM:08:23:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 6720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت