له وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی شوباتی 2019 له به‌رده‌م كۆشكی سپی پێشكه‌شیكرد، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: زۆر له راگه‌یاندنی ئه‌رێنیمان سه‌باره‌ت به سوریا پێیه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی: سه‌ركه‌وتوبون له ریشه‌كێشكردنی خه‌لافه‌تی داعش و له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه راده‌گه‌یه‌نین.
سه‌باره‌ت به بنیادنانی دیواری جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان مه‌كسیك و ئه‌مریكاش، تره‌مپ وتی: راگه‌یاندنی "باری نائاسایی نیشتمانی" بۆ بنیادنانی ئه‌و دیواره هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی بنیادنانی دیواره‌كه و دواجار ده‌توانرێت رێگری له كۆچی نایاسایی و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ئه‌مریكا ده‌گرێت.
راشیگه‌یاند: روبه‌ڕوی قه‌یرانی ئه‌منی له‌سه‌ر سنوره‌كانی باشوری وڵات ده‌بینه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگریكردن له تاوانباران و مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ وڵات.