بڕیاری راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ئێران چوه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
وێنە..ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم رایگەیاند، هەناردەی نەوت لە هەرێمەوە بۆ ئێران ڕاگیرا، به‌ڵام بڕیاره‌كه هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت له هه‌رێمه‌وه بۆ ئێران ناگرێته‌وه.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له زاری ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بڵاویكرده‌وه: بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەی نەوت بۆ ئێران لە ئەمڕۆوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتیشی، بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هه‌رێمی كوردستانەوە دراوە و هاوردەکرنی بەرهەمەکانی نەوت لە ئێرانەوە بۆ هەرێم ناگرێتەوە.
جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژانە بە سەدان تانکەری نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی ئێران دەکرێت.
PM:06:18:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت