سبه‌ینێ پارتی و گۆڕان لە سلێمانی كۆده‌بنه‌وه
وێستگه نیوزـ
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه 16ی شوباتی 2019، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی بۆ جارێكی دیكه كۆده‌بنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دواپێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی تایبه‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
رۆژی پێنجشه‌ممه 14ی شوباتی 2019، شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پیرمام كۆبوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش وته‌بێژی هه‌ردوولا بۆ رۆژنامه‌نووسان ڕایانگه‌یاند: لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی باش له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان هه‌ردوولا له‌ئارادایه .
ئه‌مڕۆش له شاری سلێمانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتی وتی: "له زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خاڵه‌كان ئێمه ته‌وافوقمان هه‌بوو، هاوده‌نگ و هاوڕابووین و ئه‌مڕۆ خرایه‌به‌رده‌ستی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به كه‌ركوك و مه‌سه‌له‌كانی تره‌وه هه‌بوو"
هاوكات مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پرسی كه‌ركوك گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
PM:05:28:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت