مه‌سرور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا كۆبونه‌وه
کۆبونەوەی مەسرور بارزانی و سێرگی لاڤرۆڤ
وێستگه نیوز ـ
له‌چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونخ، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كورستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا كۆبوه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی شوباتی 2019، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میونخ له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، كۆبووه‌وه.
مه‌سرور بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كه نوسیویه‌تی: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدارم له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ هه‌بوو. باسی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی گه‌له‌كانمان كرد، هه‌روه‌ها باسمان له ره‌وشی سوریا و رێگاكانی زیادكردنی ئاستی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان و عیراق كرد."
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه، سایتی ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، مه‌سرور بارزانی نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به داهاتووی كورد له سوریا ده‌ربڕیوه و جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ری ئاشتی بۆ قه‌یرانی سوریا كردوه‌ته‌وه، كه گره‌نتی پاراستنی ماف و سه‌لامه‌تی كورد له سوریا له‌خۆبگرێت.
به‌گوێره‌ی سایته‌كه، مه‌سرور بارزانی هانی روسیای داوه كه ئه‌و ئامانجانه له رێگه‌ی گفتوگۆوه به‌دیبهێنێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، نێردراوی كوردستان24 بۆ كۆنگره‌ی میونشن، بارزان حه‌سه‌ن، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌سرور بارزانی له میونشن ده‌ستیان پێكرد و به‌شێك له دیداره‌كان بۆ میدیا بووه و به‌شێكی دیكه‌شی بۆ میدیا نه‌بووه.
به‌پێی میدیاكانی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا سێرگی لاڤرۆڤ پرسیاری له مه‌سرور بارزانی كردوه و وتویه‌تی: ره‌وشی شه‌ڕی داعش چییه له عیراق، له وه‌ڵامیشدا مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاندوه داعش به ته‌واوی له‌ناو نه‌چووه و پێویسته هاوپه‌یمانان و روسیا به‌رده‌وام بن له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش.
بڕیاریشه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، مه‌سرور بارزانی، له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق كۆببێته‌وه.
PM:04:49:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت