مادورۆ: كۆبوونه‌وه‌ی نهێنیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بووه
سه‌رۆكی ڤه‌نزه‌وێلا
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی ڤه‌نزه‌وێلا رایگه‌یاند كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له نیویۆرك به‌نهێنیی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ڤه‌نزه‌وێلا كۆبووه‌ته‌وه.
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌سۆشییه‌تت پرێس (AP)، نیكۆلاس مادورۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزه‌وێلا رایگه‌یاند كه حكومه‌ته‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نهێنیی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌بووه و، پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه به سه‌لامه‌تی له‌و كه‌مپینه بێ هاوتایه ده‌رده‌چێت كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆئه‌وه‌ی ناچاری بكه‌ن ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
مادورۆ باسی له‌وه كرد كه له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كانی نیویۆركدا جۆرج ئاریزئاریزا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤه‌نزه‌وێلا به تایبه‌تی بانگهێشتی ئێلیۆت ئه‌برامس نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ڤه‌نزه‌وێلای كردووه سه‌ردانی وڵاته‌كه‌مان بكات به ئاشكرا یان نهێنیی و هه‌ریه‌ك له‌و كۆبوونه‌وانه چه‌ند كاتژمێرێكی خایاندووه.
نیكۆلاس مادورۆ ئومێدی خواست له كورتترین ماوه‌دا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كۆببێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی پاش بڕیاری ئه‌مریكا بۆ ناساندنی خوان گوایدۆ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزه‌وێلا وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی ده‌وڵه‌ت، سه‌ریهه‌ڵداوه.
به‌رپرسێكی حكوومه‌تی ئه‌مریكا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت له واشنتۆن باسی له‌وه كرد كه به‌رپرسانی ئه‌مریكی ده‌خوازن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڤه‌نزه‌وێلا كه مادورۆشیان له‌نێودایه كۆببنه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ده‌ستاوده‌ستكردن و راده‌ستكردنی حكومه‌ت.
دوو به‌رپرسی ڤه‌نزه‌وێلی كه ناویان پارێزراوه رایانگه‌یاندووه له سه‌ر داوای ئه‌مریكا دوو كۆبوونه‌وه له نێوان ئاڕێئزا و ئه‌برامس ئه‌نجام داون.
ئه‌و دوو به‌رپرسه كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میان به "دوژمنكارانه" ناوبردووه كه له له 26ی كانوونی دووه‌م ئه‌نجام دراوه و دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ش له كه‌شێكی كه‌مێك گرژتردا له 11ی شوبات ئه‌نجام دراوه.
مادورۆ به پێویستی زانی هه‌موو ڤه‌نزه‌وێلییه‌كان كاردانه‌وه‌یان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ "ده‌سته چه‌په‌ڵه‌كانی" له سه‌ر وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵبگرێت كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وته له جیهان و وتی: "دۆناڵد تره‌مپ به ده‌سته چه‌په‌ڵه‌كانی زیان به ڤه‌نزه‌وێلا ده‌گه‌یه‌نێت".
باسی له‌وه‌شكرد كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا داهاتی نه‌وت و سامانی ده‌ریایی ڤه‌نزه‌وێلای بلۆك كردووه كه به ملیاران دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت "پاشماوه‌ی" قوتووه‌كانی هاوكاری مرۆیی له جبه‌خانه‌یه‌كدا ناردووه بۆ سنووری كۆڵۆمبیا و وتی: "پاره‌مان لێ ده‌دزن و دواتر ده‌ڵێن 'لێره ئه‌و پاشماوانه وه‌ربگرن'، له‌و رێگایه‌وه له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن. به شانازییه‌وه ده‌ڵێین 'نا بۆ خۆده‌رخستنی نێوده‌وڵه‌تی' كێ بیه‌وێت هاوكاری ڤه‌نزه‌وێلا بكات به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی لێ ده‌كه‌ین. به‌ڵام توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه به ته‌واوه‌تی پاره‌ی پێداویستییه‌كانمان بده‌ین".
مادورۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وێڕای ئه‌و گوشاره ناوخۆیی و ده‌ره‌كیانه‌ی خراونه‌ته سه‌ری له ده‌سه‌ڵات نایه‌ته خواره‌وه و ده‌ستله‌كارناكێشێته‌وه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به گه‌وره‌ترین پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزه‌ویلا به سه‌رۆكایه‌تی خوان گوایدۆ داده‌نرێت كه له ماوه‌ی رابردوودا خۆی وه‌كو سه‌رۆكی كاتی ڤه‌نزه‌ویَلا راگه‌یاند و به‌ڵێنی دا هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام بدات.
PM:04:06:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت