وته‌بێژی پارتی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی گه‌یشتینه رێككه‌وتن
وێستگه نیوز –
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پرسی كه‌ركوك گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی كۆتایی هات، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌كه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێشوازی كرد له وه‌فدێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رێكه‌وتننامه‌ی سیاسی بۆ ساڵانی ئاینده وه‌كو چوارچێوه‌ی پێكه‌وه ئیشكردن.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وتی: "له زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خاڵه‌كان ئێمه ته‌وافوقمان هه‌بوو، هاوده‌نگ و هاوڕابووین و ئه‌مڕۆ خرایه‌به‌رده‌ستی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به كه‌ركوك و مه‌سه‌له‌كانی تره‌وه هه‌بوو".
وتیشی: "بڕیارماندا كه پارتی و یه‌كێتی به ته‌وافوق كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و سیغه‌ی كۆتایی ده‌به‌ینه‌وه به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ئیمزاكردن و وه‌رگرتنی بۆچوونی ئه‌ندامانی تری مه‌كته‌بی سیاسی".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سبه‌ینێ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه و به‌دڵنیایه‌وه 18ی مانگ یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و پرسه‌كانی تر كه به‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا دێت".
لای خۆیه‌وه مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه "له روانگه‌ی به‌خه‌مه‌وه‌بوونی بارودۆخه‌كه كه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای كوردستان زۆر هه‌ستیاره و له قۆناغێكداین كه پێویستی به په‌له‌كردن هه‌یه له بڕیاردان و پارتی و یه‌كێتی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن، به‌سوپاسه‌وه پێشتر توانرا كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌مڕۆش ئه‌وه‌ی كه مابوو به ته‌وافوق چاره‌سه‌رمان كرد".
مه‌حمود محه‌مه‌د وتی: "هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندن به مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كه‌ركوك به ته‌وافوق چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌یانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و ره‌شنووسه ده‌ده‌ن كه ئاماده‌كراوه و ئێمه وه‌ك پارتی كۆتاییمان پێهێناوه و له رێوڕه‌سمێكدا ئه‌و رێككه‌وتنه ئیمزا ده‌كه‌ین".
وتیشی: "پارتی یه پاكێجی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی هه‌رێم و كه‌ركوك و به‌غدا یه‌ك پاكێج بێت رازی نه‌بووه، و یه‌كێتیش به پاكێجی پارتی رازی نه‌بووه، له ئه‌نجامی گفتوگۆ گه‌یشتوونه‌ته دیدگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ رێككه‌وتن".
PM:03:01:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت