‌هه‌فته‌ی‌ داهاتوو ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن


وێستگه‌ نیوز -
بڕیاره‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ی دیكه‌ دابه‌ش بكات.


سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند كه‌ "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 17ی شوباتی 2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، سامانه‌ سرووشتییه‌كان، ئه‌وقاف و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت".

وتیشی‌: "رۆژی دووشه‌ممه‌ 18ی شوباتی 2019 مووچه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت".

وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستی‌ كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ 11ی‌ ساڵی‌ رابردوو 2018 و تا ئێستا ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌.


PM:02:14:15/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 11664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت