په‌نابه‌رێكی كورد له هه‌نگاریا كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز -
ده‌زگای لوتكه بۆكاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند كه په‌نابه‌رێكی كورد له وڵاتی هه‌نگاریا كۆچی دوایی كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، ده‌زگای لوتكه بۆكاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند كه له كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو په‌نابه‌رێكی كورد له بوداپێستی پایته‌ختی هه‌نگاریا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و په‌نابه‌ره كورده ناوی (محه‌مه‌د غالب)ه، خه‌ڵكی شاری كفریه.
ده‌زگای لوتكه بۆكاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و په‌نابه‌ره كورده ماوه‌ی ۱۱ ساڵه وه‌ك په‌نابه‌ر له‌و وڵاتی هه‌نگاریا ده‌ژی.
PM:01:55:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 5036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت