به‌ڤیدیۆ..گیاندارێكی ده‌گمه‌ن كه ماوه‌ی 100 ساڵه نه‌بینراوه
پڵنگی رەش
وێستگه نیوزـ
فۆتۆگرافه‌رێكی دیمه‌نه سروشتییه‌كان وێنه‌ی گیاندارێكی گرت كه ماوه‌ی 100 ساڵه كه‌س نه‌یبینیووه.
ویل بیراد لۆكاس-ی فۆتۆگرافه‌ر وێنه‌ی ده‌گمه‌نترین جۆری پڵنگی له ناوچه‌ی لایكا له كینیا گرت كه ناسراوه به "پڵنكی ره‌ش".
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ، فۆتۆگرافه‌ره‌كه ئاشكرایكردوه كه له منداڵییه‌وه شه‌یدای بینینی ئه‌و پڵنگه ده‌گمه‌نه بووه و دوای له‌كاتی چونی بۆ كینینا كامێرایه‌كی وه‌ك ته‌ڵه بۆ گرتنی وێنه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه داناوه.
لۆكاس كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه شوێنه‌كه و پڵنگه‌كه‌ی له تۆماره‌كه‌دا بینیوه، باوه‌ڕی به چاوی خۆی نه‌كردوه ئه‌مه ئه‌و گیانداره‌یه كه له منداڵییه‌وه چاوه‌ڕوانی بینینی ده‌كات، چونكه دوایین جار كه وێنه‌ی پڵنگی ره‌ش گیراوه ساڵی 1909ی سه‌ده‌ی رابردوو بووه.
PM:11:15:14/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 16192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت