دوای ته‌ماشاكردنی ئه‌م ڤیدیۆیه توشی ئازار ده‌بیت
وێستگه نیوزـ
به‌كارهێنه‌رێكی پێگه‌ی ریدیت بۆ په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاكرده‌وه كه ده‌وترێت به بینینی یه‌كسه‌ر توشی ئازار ده‌بیت.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رێكه‌وه به‌ناوی Papier4 له پێگه‌ی ریدیت دانراوه و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا خه‌ڵكێكی زۆر ته‌ماشایان كردوه، ئه‌وانه‌ش كه بینیویانه و توانجیان له‌سه‌ر داوه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یان ناوناوه "گرته‌ی ڤیدیۆیی شه‌یتانی"، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئازاره‌ی كه دوای ته‌ماشاكردنی توشی بوون.
هه‌ندێكی دیكه‌ش وتویانه كه ڤیدیۆكه توشی ئازار و سه‌رئێشه‌یه‌كی توندنی كردون، یه‌كێكیان وتویه‌تی: "هیچ كات ئازار به‌م خێراییه توشم نه‌بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌كاتی ته‌ماشاكردنی ئه‌م ڤیدیۆییه توشم بوو".
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا چه‌ند هێڵێكی سپیی نایه‌كسان له‌سه‌ر باكگراوندێكی ره‌ش ده‌رده‌كه‌ن و هه‌ندێك وتویانه له‌كاتی تهماشاكردنیدا مێشك ده‌یه‌وێت ئه‌و هێڵه ناڕێكانه شرۆڤه بكات، چونكه هێڵه‌كان به مه‌ترسیدار ده‌زانێت، بۆیه كاردانه‌وه‌ی له‌ش به‌رامبه‌ر ڤیدیۆكه نه‌رێنی ده‌بێت و وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌ست به ئازاربكات.
PM:08:21:14/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 7788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت