گەورەترین یەختی جیهان لە دروستکردندایە
وێستگه نیوزـ
چاوەڕوان دەکرێت، بەم نزیکانە، بەگوژمەی 800 ملیۆن دۆلار، گهورهترین یهختی جیهان دروست بكرێت كه گازینۆ و هۆڵی شانۆ و نمایش و هۆڵی كۆبونهوهشی تێدایه.
سایتی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی بڵاویكردهوه: گەورەترین یەختی جیهان، دەچێتە بواری جێبەجێکردنهوه و بۆ ئێستاش بیرۆکەی دروستکردنی ئەو یەختە چوهتە سەر کاغەز و نەخشەی بۆ کێشراوە و بڕی 800 ملیۆن دۆلاری تێدهچێت.
جی پارك خاوەن بیرۆکەی ئەو یەختەو ئەندازیار لە کۆمپانیای Chulhun Park بە سی ئێن ئێنی راگهیاند:" واچاوەڕوان دەکرێت، پڕۆژەی یەختی ڤاڵكایر، بچێتە بواری جێبەجێکردنهوه"، وتیشی " کۆمپانیای Chulhun Park، کە پێکهاتوە لە گەورەترین نەخشەداڕێژەرانی یەخت لە لاتیڤیا، ئەرکی كێشانی نەخشەی ئەو یەختە گەورەیان لەئەستۆ گرتوە".
ئەوەشی راگەیاند" ئەو یەختە گەورەیە گازینۆ و هۆڵهكانی شانۆ و نمایشی هونەری و کۆبونەوەشی تیادایە، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکێکی زۆر دەتوانن ببنه سهرنشینی ئەو یەختە ".
سی ئێن ئێن زانیاری زیاتری لەسەر ئەو یەختە ئاشكراكردوه و دهڵێت:" یەختی ڤاڵكایر، شێوەیەکی جوانی بەهێزی هەیە، توانای هەڵگرتنی چەند شمەکێکی ئاسایی و ناوەندیی هەیە، درێژییەکەی 751 مەتر و پانییەکەشی 229 مەتره، بەوەش دەبێت بە گەورەترین یەخت لەجیهاندا".
ئاشكراشیكردوه یهختهكه پێکدێت لە بۆدییەکی بە ئەلەمنیۆم روکەشکراو، بەشی سەرەوەشی لە فایبەر گڵاسی بەهێز پێكهاتووه ".
سی ئێن ئێن لەزاری ئەو ئەندازیارەوە "وابزانن ئەو یەختە بەڕاستی دروستکراوە"، هاوكات تیمی نەخشاندنی پڕۆژەكهش گوژمەی تێچونیان ئاشکرا کردوەو دەڵێن " بڕی 800 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی تهرخانكراوه.
بیرۆکەی یەختی ڤاڵكایر لە چوارچێوەی بەرنامەی خوێندنی ماستەری جی پارك-دا بوە کە لە کۆلیژی شاهانهی لەندەن بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئهو بڕوانامهیه پێشکەشیکردوە.
ڤاڵكایر ئەو یەختە گەورەیە کە خێراییەکی بەهێزی دەبێت و توانایەکی گەورەی جوڵه و پەڕینەوەی لەنێو دەریاو زەریاکان هەیە، ئەم پڕۆژەیە لە 52 ژوری میوان و 26 کابینەی پشودان پێکدێت و 92 کارگوزار كاری تێدا دهكهن.
لەئینگلیزییەوە: کانی محەمەد
PM:06:38:14/02/2019
ئهم بابهته 10220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت