240 چەكداری داعش خۆیان رادەستی شەڕڤانانی هەسەدە کرد


وێستگە نیوزـ
ڕوانگەی سوری خۆبەدەستەوەدانی 240 چەکداری داعشی ڕاگەیاند.

ڕامی عەبدول‌رحمان سەرۆکی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند "ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە نزیكەی 240 چەكداری داعش لەدوا مۆڵگەكانی ئەو رێكخراوە لە ناوچەی "باغۆز"ی سەر شارۆچکەی هەجین لە پارێزگای دێرەزور-ی رۆژهەڵاتی فوڕات، خۆیان رادەستی شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە کردووە".

ڕوانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەداوە "كاروانێك ئۆتۆمبێل كە لە حەوت بارهەڵگر پێكهاتوبن و لەلایەن ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی هەسەدە و هاوپەیمانانەوە تەوق دراون و ەی رێكخراوی داعشەوە خۆیان رادەستی شەڕڤانان و هێزەكانی هاوپەیمانان كردوە".

ڕوانگەی سوری ئەوەشی وتوە "ئەو حەوت بارهەڵگرە نزیكەی 240 چەكداری داعش-یان تێدابوە كە زۆرینەیان چەكداری بیانی بون و خۆیان رادەستی هەسەدەو هێزەكانی هاوپەیمانان كردوە".

ئەوەش گەورەترین پرۆسەی خۆڕادەستكردنەی چەكدارانی داعشی بووە لەچەند ساڵی ڕابردودا.

بەپێی وتەی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات دژی داعش لەماوەی چەند هەفتەی داهاتودا لەگەڵ هەسەدەدا پێکەوە سەرکەوتن و کۆتایی هاتنی داعش لەسوریا ڕادەگەێنن.

هــ. ب


PM:01:46:14/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو