مووچه‌ی دوو وەزارەت و کەمئەندامان دابەش دەکرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌مڕۆ مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت و توێژێك دابه‌ش ده‌كرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی شوباتی 2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌شده‌كرێت.
هاوكات سامان حسێن، سكرتێری كه‌مئه‌ندامانی كوردستان دوێنێ به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو: له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه رۆژی پێنجشه‌ممه 14ی شوباتی 2019، مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت، به‌ڵام مووچه‌خۆران له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان پاشه‌كه‌وته‌كه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت.
AM:09:33:14/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت