ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌نگاونانی پراكتیكی له‌ناو خاكی عیراق ده‌كات
سوپای ئیسرائیل-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی هه‌واڵگریی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد كه ده‌توانێت هه‌نگاوی پراكتیكی له‌ناو خاكی عیراق له‌دژی ئێران بنێت.
له هه‌ڵسه‌نگاندنی ساڵانه‌ی خۆیدا، ده‌سته‌ی هه‌واڵگریی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئێران هه‌وڵی بنیادنانی دامه‌زراوی سه‌ربازی و موشه‌كی له عیراق ده‌دات، ئه‌وه‌ش له‌پای ئه‌و گورزانه‌ی كه ئیسرائیل له ئامانجه‌كانی ئێرانی له سوریا وه‌شاند.
ده‌سته‌كه وای ده‌بینێت كه پێویسته ئیسرائیل هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌كانی به‌رامبه‌ر عیراق پڕبكاته‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرێت كه هه‌نگاوی پراكتیكی له عیراق بنێت ئه‌گه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ئێران له عیراق ببێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سه‌ربازی.
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی سوریاش، ده‌سته‌ی هه‌واڵگریی ئیسرائیل رایگه‌یاندوه كه ئێران شێوازی بڵاوكردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی له سوریا گۆڕیووه و هێزه‌كانی تاران له ناوچه نزیكه‌كانی نزیك سنوری سوریا دوركه‌وتونه‌ته‌وه و به‌ره‌و باكور و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته رۆیشتون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له‌وانه‌یه ئێران هه‌نگاوی بێزاركه‌رانه له بواری ئه‌تۆمیدا بنێت و بیه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ناچار بكات سزا ئابورییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵگرێت.
PM:11:54:13/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت