دیارترین بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كانی به‌سره خۆی كوشت
وێنەی کوژراوەکە
وێستگه نیوزـ
دوای گه‌مارۆدانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان، گه‌وره‌ترین بازرگانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له ناوه‌ڕاستی پارێزگای به‌سره‌دا خۆی كوشت.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی شوباتی 2019، هێزێكی بنبڕكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر راوه‌دوی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ناوه و ویستویانه ده‌ستگیری بكه‌ن.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاشكرایكردوه كه بازرگانه‌كه ناوی "ئه‌لبریكی" بووه و هێزه ئه‌منییه‌كه له‌ناوچه‌ی حه‌یانیه-ی ناوه‌ڕاستی پارێزگای به‌سره گه‌مارۆیانداوه.
وتیشی: بارزگانه‌كه له‌بری ئه‌وه‌ی خۆی راده‌ستی هێزه‌كه بكات خۆی كوشتوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌سره "ئه‌لبریكی"یان به دیارترین بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌قه‌ڵه‌مداوه و یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌لای حكومه‌تی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته داواكراو بووه.
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ و ساڵی رابردودا، هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای به‌سره هه‌زاران تۆمه‌تباریان به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردوه، زۆربه‌ی ئه‌و مادده‌هۆشبه‌ره‌شی له‌و پارێزگایه به‌ربڵاوه "كریستاڵ" و "حه‌شیش"ه.
PM:10:48:13/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 8036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت