هه‌فته‌ی داهاتوو ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه مووچه وه‌رده‌گرن
وێستگه نیوز -
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ی دیكه دابه‌ش بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 14ی شوباتی 2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی داد و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌شده‌كرێت".
هاوكات سامان حسێن، سكرتێری كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه سبه‌ینێ مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكراشیكرد كه"رۆژی یه‌كشه‌ممه 17ی شوباتی 2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، سامانه سرووشتییه‌كان، ئه‌وقاف و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت".
وتیشی: "رۆژی دووشه‌ممه 18ی شوباتی 2019 مووچه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت".
PM:09:45:13/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 18236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت