ئەو منداڵانەی کە دایکیان ئەندامی دەستگیرکراوی داعشن گەڕێنراونەوە بۆ روسیا


وێستگە نیوز-

27 منداڵ کە دایکەکانیان ڕووسین و بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش دەستگیرکراون لە بەغداوە گەڕێنرانەوە بۆ مۆسکۆ.

ئاژانسی فرانس پرێس بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە دەستی کەوتووە، بڵاویکردووەتەوە "رۆژی یەكشەممە 10ی شوباتی 2019، مۆسكۆ 27 منداڵی لە بەغدا وەرگرتووەتەوە."

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە "باوكی ئەو منداڵانە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لەشەڕی نێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق و چەكدارانی داعشدا كوژراون، لەئێستاشدا دایكیان سەرجەمیان كە بەڕەگەز رووسین لە زیندانەكانی عیراقدان".

پێشتر حکومەتی مۆسكۆ رایگەیاندبوو، 115 منداڵی ڕووسی خوار تەمەن 10 ساڵ و هەشت منداڵی خوار تەمەن 11-17 ساڵ هێشتا لەعیراقدا ماون.

ئەوە لە کاتێکدایە یاساکانی عێراق ڕێگە بە هیچ زینداییەک نادەن کە منداڵی سەرو 3 ساڵی لەگەڵ بێت لەناو زینداندا.


PM:01:38:11/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو