‌لە کەلار تەرمی دوو کرێکار دۆزرایەوە
‌دیمەنی کاتی دۆزینەوەی تەرمەکان

وێستگە نیوز-

لە ناو پڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا لە کەلار تەرمی دوو کرێکار دۆزرایەوە کە بە ڕەگەز سورین و پۆلیسیش پێی وایە ڕووداوەکە بەهۆی غازی مۆلیدەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێدا ئەوەی خستەڕوو "بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ئاگادارکراینەوە لە حاڵەتی مردنی دوو کرێکار لە گوندی لانستی کەپرۆژەیەکی نوێیە لە قەزای کەلار".

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردووە "دوای گەشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلارو پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەپێی لێکۆڵینەوەسەرەتاییەکان گومان دەکرێت مۆلیدە لەژوورەکەیان کاریکردبێت و بەهۆی غازی مۆلیدەوە گیانیان لەدەست دابێت".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەو دوو کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە ئاوارەی سوریان و بەمەبەستی کارکردن ڕویان لەسنووری گەرمیان کردووە".

ئەوەش خراوەتەڕوو "لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەرهۆکاری گیان لەدەستدانیان".





AM:10:50:11/02/2019








ئه‌م بابه‌ته 2968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت