سزای دوو خانمه ئەکتەرەکەی میسر نوێكرایه‌وه
مونا و شەیما
وێستگه نیوزـ
دادگایه‌كی میسر سزای 15 رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ هه‌ریه‌ك له شیما ئه‌لحاج و مونا فاروق، هەردوو خانمه ئەکتەری میسری نوێكرده‌وه، ئه‌وه‌ش دوای تۆمه‌تباركردنیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی ئابڕوبه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رێكی به‌ناوبانگی وڵاته‌كه‌یان به‌ناوی خالد یوسف كه له هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌شه.
بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدۆییه وای له چه‌ند میدیاییه‌كی به‌ناوبانگی جیهان و عه‌ره‌ب كرد به‌دوای ورده‌كاریی بابه‌ته‌كه‌دا بچن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌كه هه‌رای نایه‌وه و له پێگه‌ی یوتیبوبیش ته‌واوی گرته‌كه بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا شه‌یما و مونا ته‌واو به روتی ده‌ركه‌وتون و سه‌ما بۆ پیاوێك ده‌كه‌ن، ده‌شڵین پیاوه‌كه په‌رله‌مانتاره‌كه‌یه..
له‌وباره‌یه‌وه تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی راپۆرتێكی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ده‌ستگیركردنی هه‌ردوو خانمه هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی راگه‌یاندوه، ئه‌وه‌ش له‌پای ده‌ركه‌وتنیان له‌و گرته ڤیدیۆییه ئابڕوبه‌ره‌دا له‌گه‌ڵ پیاوێك كه هه‌ندێك ده‌ڵێن پیاوه‌كه خالد یوسف-ی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگ و په‌رله‌مانتاری میسرییه.
دوای ده‌ستگیركردنیشیان دادگای نه‌سر له میسر بڕیاریدا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر، ماوه‌ی 15 رۆژی دیكه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مونا فاروق و شه‌یما ئه‌لحاج نوێ بكاته‌وه، هاوكات خالد یوسفی په‌رله‌مانتار ره‌تیكردوه‌ته‌وه كه له‌ترسی ده‌ستگیركردنی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه رایكردبێته پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا و وێنه‌یه‌ك له كاتی رۆیشتن و هاتنی بۆ پاریس بڵاوكردوه‌ته‌وه و له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له فه‌یسبیوك نوسیوتی كه پێشتر له پاریس بووه بۆ سه‌ردانكردنی كچ و هاوسه‌ره‌كه‌ی.
پێشتر دادگای میسر فه‌رمانی به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو خانمه هونه‌رمه‌نده بۆماوه‌ی 4 رۆژ ده‌ركردبوو، تۆمه‌تی ئه‌وه‌شی دابووه پاڵیان كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دوور له ره‌وشت له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتون و تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دانه‌پاڵ هانی خراپه و كاری رێگه‌پێنه‌دراو ده‌كه‌ن.
گرته ڤیدیۆییه‌كه به‌خێرایی به‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبوه‌وه و زۆرێك به‌رگرییان له‌و په‌رله‌مانتاره كرد و زۆرێكیش داوایانكردوه حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانیی لێ به‌سه‌ندرێته‌وه، چالاكوانانی میسریش ده‌ڵێن كه ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌رهێنه‌ره، باجی هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی ده‌دات كه دژبه گۆڕانكارییه ده‌ستورییه‌كانی میسره.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا خالد یوسف له به‌رده‌م په‌رله‌مانی میسردا دژایه‌تیی خۆی بۆ هه‌مواركردنه‌وه پێشنیازكراوه‌كانی ده‌ستوری وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی كه ئامانج لێی درێژكردنه‌وه‌ی ولایه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی ئیستای میسره، دواتریش ئه‌و په‌رله‌مانتاره له لاپه‌ڕه‌ی خۆی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و پێشبینیی خۆی راگه‌یاند كه ره‌نگه به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانییه‌وه به تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو زیندانی بكرێت.
سه‌باره‌ت به تۆماركردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و دوو خانمه هونه‌رمه‌نده‌ش، خالد یوسف وتویه‌تی: سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سكاڵای تۆمار كردووه تا بزانێت ئه‌و كه‌سه كێیه خۆی كردوه به خالج یوسف و ده‌یه‌وێت له‌كه‌داری بكات، ده‌شڵێت به‌ڵام جموجوڵه‌كانی ئه‌مجاره‌ی دادگا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانی نه‌ك گرته ڤیدۆییه‌كه.
یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوای كردوه له‌سه‌ر سه‌ركێشییه سۆزدارییه‌كانی كه چه‌ندینجار دوباره بوه‌ته‌وه، حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی له خالد یوسف وه‌ربگیرێته‌وه، یه‌كێكی دیكه‌ش نوسیویه‌تی كه هه‌رچه‌نده له‌رویی سیاسییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتاره ناكۆكه، به‌ڵام خالد بێتاوانه و ڤیدیۆكه‌ی بۆ دروستكراوه تا چیتر له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه ده‌ستورییه‌كان قسه نه‌كات.
به‌كارهێنه‌رێكی دیكه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نوسیویه‌تی: خالد ویستویه‌تی پێش روداوه‌كان بكه‌وێت و خێرا له هه‌ژماری خۆی نوسی "نا بۆ ده‌ستور" بۆئه‌وه‌ش وایكردوه تا گرته ڤیدۆییه‌كه‌ی په‌رده‌پۆش بكات و وای ده‌ربخات كه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌كرێت ته‌نها بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی سیاسییه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی بی بی سی، خالد یوسف، ده‌رهێنه‌ر و په‌رله‌مانتاری میسر چه‌ندین جار تۆمه‌تی ئه‌خلاقیی ئاراسته كراوه، خالد دوای شۆڕشی 25ی یه‌نایری 2011ی مسیر هاته ناو كایه‌ی سیاسی و یه‌كێك بووه له لیژنه 50 كه‌سییه‌كه‌ی میسر كه ساڵی 2014 ده‌ستوری وڵاته‌كه‌یان داڕشتوه‌ته‌وه.
به گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ شه‌یما ئه‌لحاج و مونا فاروق، هه‌ردوكیان، به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی روسیا توده‌ی، له دانپێدانانه‌كانیان له رۆژی هه‌ینیی رابردوو پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌یان بردوه‌ته ئه‌و شوققه‌یه‌ی كه گرته ڤیدۆییه‌كه‌ی تێدا تۆمار كراوه كه ده‌كه‌وێته شه‌قامی پترۆل گۆڕه‌پانی لوبنان له‌ناوچه‌ی ئه‌ندازیارانی قاهیره‌ی پایته‌خت.
مونا و شه‌یما وتویانه كه شوققه‌كه موڵكی خالد یوسفه و یه‌كێكیان به پۆلیسی وتوه: "بۆچی ده‌ستگیرمان ده‌كه‌ن، خالد هیچ رۆڵێك به خانمه هونه‌رمه‌نده‌كان نادات تا په‌یوه‌ندیی سێكسیی له‌گه‌ڵدا نه‌كات، خالد توشی نه‌خۆشیی ئه‌وه بووه له‌و كاتانه‌دا وێنه‌ی خۆی بگرێت".
شوققەکە
مونا فاروق
شەیما ئەلحاج
شەیما و مونا
مونا و خالد و شەیما
PM:09:51:10/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 27188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت